|
خانه
تيبيني : ئه‌م نوسراوه‌ي خواره‌وه ، تي روانينيكي نوي و جياوازه له‌سه‌ر كوسه‌ي هجيج ، من به‌ش به‌حالي خوم ئيستفاده‌ي زورم لي كرد وپيم وايه كاك سه‌ديق زور له‌گه‌لي ماندوو بوبي. ئه‌گه‌رچي بيرو بوچوني خوم له‌سه‌ري ئه‌م باسه جياوازه به‌لام به باشم زاني بوو ئاگاداري خوينه‌راني مالپه‌ري پاوه‌وهه‌ورامان له‌به‌رچاوي خوينه‌راني به‌ريز داي نيم.......... موسلح قادري
××××××××××××××××××××××××××× هه‌جیج یا كۆسه‌ى هه‌جیج گوندێكی سه‌ر به‌ناوچه‌ى هه‌ورامان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه له نێوان شاره‌دێی نووشه و پاوه له قه‌راغی چۆمی سیروان له بناری ڕه‌وه‌زه‌شاخێكی سه‌خت هه‌ڵكه‌وتوه.
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م نوسراوه تیشك هاویشتن بۆ هێندێ له بیروبۆچوون و نووسراوه‌ى مێژوویی و ئیددیعا و وته‌ى پڕش و بڵاوه سه‌باره‌ت به سه‌ربرده‌ى ئه‌م شوێنه. به هێوای ئه‌وه كه گۆشه‌یه‌ك له ڕاستیه‌كان خرابێته‌به‌ر نه‌زه‌ر و له‌م پێناوه‌دا به‌یارمه‌تی پشپۆڕان ڕوون كردنه‌وه‌ى زیاتر بكه‌وێته‌ڕوو. كۆسه/كاسی/كاشی/كاسای/كاسۆ/كاشۆ/كاسویا/كاكۆ/كاكه ئه‌مه‌ناوی ڕه‌گه‌زێكی كۆنه‌كه‌پێنج تا شه‌ش هه‌زار ساڵ پێشتر له‌كێوه‌كانی زاگرۆس یا ڕۆژئاوای ئێران نیشته‌جێ بوون. پاشتر توانیویانه‌به‌سه‌ر سومه‌ریه‌كاندا زاڵ بن وماوه‌ى پێنسه‌د ساڵ حكوومه‌ت یكه‌ن. هه‌مه‌دان نامه‌لاپه‌ڕه494 ده‌روازه‌كاسیان-پ ئه‌زكایی. مه‌ردوخ، مێژووی مه‌ردوخ لاپه‌ڕه76 تا 80،فارسی شوێنه‌وار و دیتراوه‌ى ئه‌وتۆ هه‌یه‌كه‌هه‌بوونی كاسیه‌كان له‌ناوچه‌كانی هه‌ورامان –هه‌رسین- كرماشان و لۆڕستان ئاشكرا ده‌كا . ناو وناتۆره‌و ده‌سكردی به‌جێ ما‌و وه‌ك كاسه‌و كووزه‌یا زیوه‌ر و زێڕ و شخڵی ژنانه‌و زین و له‌غاو بۆ ئه‌سپ و ئه‌ڕابه‌ى ئه‌سپ ئه‌م وته‌زیاترده‌سه‌لمێنێ. به‌شێك له‌خواله‌بوت) هی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌تا ئه‌م دواییانه(سه‌رده‌می ئێمه) له‌هه‌ورامان هه‌ر ماوه خواله‌ى"میردۆك" جێگرتوو له‌شاخی شاهۆ لای سه‌رووی شاری پاوه‌به‌رانبه‌ری كێوی ئاته‌ژگا (ئاته‌شگاه) له‌پشتی شاخی "كه‌نده‌ڵه" تاپۆ به‌ردینه‌كه‌ى بۆخه‌ڵكی پاوه به ئه‌م ناوه‌ناسراوه له‌وه‌ده‌چێ خودای كاسی و سومه‌ریه‌كانبووبێ "سه‌ریاس"ناوی گوندێك نزیك گه‌رده‌نه‌ى شمشیر10 تا15 كیلۆمه‌تر دوورتر له پاوه به‌ره‌و شاری كرماشان وه‌ك خودای خۆرنێوبانگی مێژوویی هه‌یه.سوریاش ناوی تری ئه‌م خودا كاسیه‌بووه كشۆ/كه‌شۆ كه به هه‌ورامی"كه‌ش"ده‌وترێ، له زمانی بابلی دا ئازا، به‌جه‌رگ، پاڵه‌وان و نه‌به‌ز لێك دراوه‌ته‌وه كه‌ش/كه‌شه‌وان/كاشی/كاسی/كه‌شیه‌كان بۆ ئه‌و جه‌ماعه‌ته كه له كێوه‌كان ژیاون لێك ده‌درێته‌وه. له ناوچه‌ى هه‌ورامان ئه‌م وشه‌گه‌له هه‌ر ئێستاش ئه‌و مانا و ناوه‌رۆكه‌ى هه‌یه. كاشۆ/كاش/كاشتۆ، خوای هێز بوون . هه‌روه‌ها خودای ئاسمانی ئاوی ڕه‌نگ، (كه‌وه) به‌هه‌ورامی "كه‌وۆ" كه‌شۆ/كه‌ش/كه‌شه‌وان/كاشی یا كاسی هه‌م له‌وته‌و هه‌م به نێوه‌ڕۆك (ئازایه‌تی) لێك نزیكن. به‌هه‌ورامی كه‌ش (شاخی سه‌خت)كه‌شه‌وان(سه‌خته‌وان) ده‌وترێ كاشی/كاشته‌ر(گوندی كاشته‌ر)له‌سه‌ر ڕێی كامیاران بۆ پاڵنگان له‌بناری شاهۆ ڕووكاری بێڵه‌وار، ئه‌كاشه‌یا ئاكاشی هه‌ر له قه‌راغ ئه‌م گونده‌وه‌ك جێگا و شوێنێكی پیرۆز زیاره‌تگای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه و وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ناوی ده‌به‌ن له‌وه‌ده‌چێ كاشتۆ یا (كاشۆ) یه‌كێكی تر له خواكانی كاسی بووبێ و پاش ده‌سته‌ڵات سه‌ندنی ئیسلام بۆ به‌رگری له‌بێ حورمه‌تی و له‌ناوچوون (هه‌ر نه‌بێ ناوه پیرۆزه‌كه‌ى) به پێغه‌مبه‌ر ناودێر كرابێ. گۆقاری هه‌زارمێرد لاپه‌ڕه سي‌وهه‌شت ژماره‌ي دوازده ده‌نووسێ: " كۆسای له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا بۆ ناوی كاسی ـ كان هاتوه" یه‌كێك له تیره به‌ناووده‌نگه‌كانی سه‌رده‌مانی كۆن كه پێنج تا شه‌ش هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ر له زاگرۆس ژیاون، له هه‌ورامان و كرماشان ئه‌سپ یان به‌خێو كردوه 15.4.2003 ته‌له‌ویزیۆنیIRIB كۆماری ئیسلامی ئێران ـ تاران ژنێكی پسپۆر كه وێده‌چوو ئوروپایی بێ و سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ى ئه‌سپ وتاری ده‌دا، وتی : " پێش سێ هه‌زار ساڵ هه‌ورامیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ڕه‌گه‌زی ئه‌سپه‌كانی ئه‌و ناوچه له شاخه‌كاندا زیاتر به‌هێز بكه‌ن، جۆره ئه‌سپێك كه سمی به‌قه‌وه‌تی هه‌بوه له توركمان سارا (تركمن ڵحرا) هێناوه بۆ هه‌ورامان و له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی ئه‌سپه خۆماڵیه‌كان تێكه‌ڵیان كردوه، ئه‌مه بۆته هۆی خۆڕاگری زیاتری سمى ئه‌سپ له هه‌ورامان و چاكتر ده‌وام هێنان له شاخه ڕژد و سه‌خته‌كانی ئه‌وێ ئه‌سپه‌ڕێز "ئه‌سپی چكۆڵه ـ بچووك" گۆندێكه له به‌رانبه‌ر هه‌جیج هه‌ڵكه‌وتوه. ڕه‌نگ بێ له ناوی ئه‌و ڕه‌گه‌زه تایبه‌تیه‌ى ئه‌سپ له هه‌ورامان ناودێر كرابێ. نزیك له گوندی "نیه‌ر"وگوندی "ته‌نگیبه‌ر" كه دوو دێی ناوچه‌ى هه‌ورامانن، دیسان له لای خوارووی شاخی ده‌ربه‌ند بناری شاهۆ ڕووكاری پاوه ئه‌شكه‌وتی ئه‌وتۆ هه‌یه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ئه‌شكه‌وتی ئه‌سپ یان پێ ده‌ڵێن(مه‌ڕه‌سپان)
"بڵ"سه‌رچاوه‌ى كانیاوێكی به‌ناوبانگ له هه‌ورامان له‌لای خوارووی گوندی هه‌جیج هه‌ڵكه‌وتوه (له‌قه‌راخ چۆمی سیروان) كه‌لای بابل یه‌كان وه‌ك خودای ئاوه‌دانی ناوی ده‌به‌ن ساڵی1750ى پێش زایین حه‌موڕابی پاشایه‌تی سومه‌ڕوئاكدی كرده‌هی خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى په‌ره‌ى سه‌ند بۆ لای هه‌ورامان، له‌وه‌ده‌چێ ناوی ئه‌م سه‌رچاوه "بڵ" وه‌ك خودا له‌و ڕه‌گه‌زه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌جێ مابێ بۆریاش له‌لای كاسیكان خواله‌ى هه‌وره گرمه و باران بوه. بۆره،بۆرنای، بۆریه ئاو‌و بۆریده‌ر (ناوی گوندێكی هه‌ورامان) ده‌بێ له ناوی ئه‌م خودایه وه‌رگیرابێ كه له گرمه‌ى هه‌وره‌وه هاتوه ئاوكێشان و كاناڵ كێشی ئاو یه‌كێك له كاره‌كانی ڕه‌گه‌زی كاسی بوه. له نێزیك سه‌رچاوه‌ى ئاوی شاری پاوه"هه‌وڵی"شوێنێك به‌ناوی "كۆسه" هه‌یه، هه‌ر له‌م شاره‌دا (پاوه) له كۆنترین گه‌ڕه‌ك كه قه‌دیم شاری پێ ده‌وترێ، كانیاوێكی تایبه‌ت به‌ژنان تا ئه‌م دواییانه هه‌بوو كه كۆسی ئاوانى پێ ده‌وترا. ئاوی ئه‌م كانی ژنانه له سه‌رچاوه‌ى هه‌وڵی راكاناڵ كێشی كراوه. دیاره مێژوویه‌كی دیار بۆ ئه‌م كاناڵ كێشانه ده‌ست نیشان نه‌كراوه. ئه‌م گه‌ڕه‌كه له پاوه دوو ناوی تری هه‌ن: شێخه‌ڵیان یا شێخ ئاڵیان كه ده‌بێ به‌پێی وێچوونی ناوه‌كه و ئه‌وه كه پێشتر باس كرا له ناوی "شێخۆ"یه‌كێك له خواكانی تری كاسی هاتبێ له موسیقا یا گۆرانی هه‌ورامی دا چه‌ند به‌زمی جیاواز هه‌یه كه هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك ده‌وترێ "گۆرانی شێخانی: یه‌ك له‌وانه، به پێی ئه‌وه كه یه‌كه‌یه‌كه‌ى ئه‌م به‌زم و ئاهه‌نگانه له‌وانه‌ى هه‌ره‌كۆنی ناوچه‌كه ده‌ژمێردرێن، ئه‌و ئه‌گه‌ره به دوور له‌ڕاستی نابیندرێ كه ئه‌م گۆرانیه (شێخانی) بۆ شێخۆ یا په‌سنی شێخۆ بووبێ پاشتر ئیسلام بوه به ئایینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و شێخ و خه‌لیفه جێگه‌ى پیر و بوتى ئایینه كۆنه‌كانی گرتۆته‌وه و ئه‌م ئاهه‌نگه كۆنه‌ناو و ناوه‌رۆكی خۆی بۆ -به‌زمی شێخانه- واته بۆ په‌سنی شێخ و ڕێبه‌ری دین وتراوه‌ته‌وه پێش سه‌رده‌می زه‌رده‌شت له‌وه ده‌چێ كه خه‌ڵك خوای زۆریان هه‌بووبێ.هه‌ر بۆیه له خواكان كه بۆ زۆر شت دیاری كراون هیما(بوت-خواله) دروست كراوه‌و له ده‌یر و بوتخانه‌كان قوروانی (قوربانی) و نه‌زر و نیازیان بۆ كردوون زۆر پێش له ئیسلام و پاشتریش به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی هه‌ورامان جووله‌كه (مووسایی) بوون. ناوێكی تری كۆنترین گه‌ڕه‌كی پاوه گه‌ڕه‌كی موسایانى پێ ده‌وترێ (1381 له‌تاران ئه‌فسانه‌ى هه‌ورامان به قه‌ڵه‌می باقی سه‌فاری به‌زاری هه‌ورامی چاپ كراوه كه یه‌ك له سێی به‌سه‌ر هاته‌كان بۆ مووسا پێغه‌مبه‌ر و كه‌ڕامه‌ته‌كانی له فۆلكلۆر و وێژه‌ى سینگ به‌سینگی هه‌ورامی دا ته‌رخان كراوه) مامۆستا مه‌ردوخ له "مێژووی مه‌ردوخ" باسی ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد ده‌كا، ناوبراو نووسیویه: "طوایف اصلیه‌قسمت اول، یعنی اكراد غرب كه مشهور به طوایف زاگروس هستند، ازاین قرارند: لولو، گوتی، كاسویا (كاسی) سوبارو یا سوباری یا شوباتی= هوری، طوایف اصلیه قسمت دوم هم از این قرارند: ماد، نایری، كاردوخ، این هفت طایفه طوایف اصلی گروه كردند، كه بعدا طوایف فرعیه از آنان مستق و منشعب شده كه هر طایفه مبدل به‌چند تیره‌گشته .... تاریخ مردوخ ڵ 73 هه‌مان سه‌رچاوه له لاپه‌ڕه‌ى 76 دا ده‌ڵێ : طایفه كاسو یا كاسی این گروه شعبه‌ای از گروه زاگروس اند، یعنی قسمت كرد آرارات كه اول مرتبه در منطقه كرمانشاه دیده شده و در آن‌جا سكونت داشته‌اندآكادی ها آنها را كاسو یا كاشو گفته‌اند. یعنی لفظ كاسو لهجه آكادو آشور است و در لهجه كردی كاكو یا كاكه و در لهجه پارسی كاكا می‌گویند. كلمه كاكاوه‌ند (كاكاوند) ازاین جا سر برآورده. در نواحی سنندج (سنه) هم چند قریه به اسم "كاكو"هست . شاید سكنه اڵلی آن جاها از این گروه بوده‌اند . " كاكه‌وكاكه‌یی وه‌ك به‌برا گه‌وره قه‌بوول كردن و خاوه‌ن دینی تایبه‌ت له‌هه‌ورامان ، لای كرمانج زوانه‌كان و ئیلام و ده‌وروبه‌ری كرماشان زیاتردروست بوونی وته‌كانی ماموستا مه‌ردوخ ئاشكرا ده‌كا. فه‌رهه‌نگی عه‌مید (فارسی) ده‌نووسێ: "كاسو طایفه‌قدیمی كه در غرب ایران سكنا داشته‌اند و آنها را كوسیان و كیسی هم گفته‌اند. قدمت آنها از اقوام سومر و آكاد كه از سه هزار سال پيش از میلاد در جنوب بین النهرین تشكیل حكومت داده‌اند كمتر نبوده، در ساختن اشیا مفرغی و آهن مهارت داشته‌اند . " هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه سه‌باره‌ت به‌وشه‌ى "كاكه" ده‌ڵێ : " كاك/مردم و مردمك چشم، مرد مقابل زن. كاكو ، برادر بزرگ " هه‌ج : قیت و قنج . راس، ڕێك و له سه‌رپێ وێستاو هه‌جه/هه‌چه (چكۆڵه‌كراوی ناوی هه‌جیج و هه‌جیجی ـ نووسه‌ر) تیره‌كی دووسه‌ر كه بۆ ڕاگرتنی شوێنێك یا هه‌چ شتێك كه مه‌به‌ست بێ له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستێ و نه‌كه‌وێ. (فه‌رهه‌نگی عه‌مید فارسی) هه‌م هه‌ڵكه‌وتنی شوێنی گوندی هه‌جیج وا پێشان ده‌دا كه‌ئه‌م گونده و ماڵه‌كانی بوون به تیره‌ك بۆ ڕاگرتنی شاخه‌كان كه‌بینه‌ر وا هه‌ست ده‌كا هه‌ركات ڕه‌نگه‌به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا بكه‌ون و هه‌م تیپ و قه‌د و باڵای خه‌ڵكی هه‌جیج له‌ژن و پیاو قیت و قۆز و ڕێك و باریك ئه‌ندام نیشان ده‌ده‌ن كاڕڵ هادانگ نووسه‌ر و لێكۆڵێنه‌ری ئاڵمانی ساڵی 1930 زایینی پاش سه‌ردانی ناوچه‌كانی گۆران، كه‌نووله و هه‌ورامان كتێبێكی له ژێر سه‌ردێڕی (پاش گۆرانی به‌تایبه‌تی كه‌نووله‌یی، هه‌ورامانی، باجه‌ڵانی) به زمانی ئاڵمانی نووسیوه. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ڕه‌گه‌زی كۆسه و هه‌جیج و هه‌جیجی ده‌ڵێ: " كۆسه ده‌بێ له "بێ ڕیش" ه‌وه هاتبێ، ئه‌مه وته‌ى مینورسكی یه. ئه‌م نووسه‌ره بۆ خۆی ده‌نووسێ: " له‌وه ده‌چێ كۆسه ڕه‌گه‌زی نیشه‌جێ بوه‌كانی هه‌جیج بگه‌یه‌نێ، خه‌ڵكی هه‌جیج خۆیان له نه‌سڵی حه‌وت ده‌روێش به‌سه‌رۆكایه‌تی كه‌سێك به ناوی كۆسه ده‌ناسێنن، ئه‌مه به جۆرێك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌م خه‌ڵكه به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی قسه‌كردنیان (شێوه‌ى ئاخاوتن) پێوه‌ندیان به زازاكانه‌وه دیار بێ. ئاخاوتنی خه‌ڵكی هه‌جیج و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر (15 گوند) دڵنیایی من به كۆسه ـ زازایی بوون زیاتر ده‌كا". لاپه‌ڕه18 تا 19 . مێژووی مه‌ردوخ دیسان ده‌ڵێ : " گروه‌كاسی یا كاسو معروف به اكراد خورشید پرست بوده‌اند . " ئه‌وه هه‌مووی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌م گونده و ناوچه كه به‌گشتی زۆر كۆن و مێژوویی بێته ئه‌ژمار. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ناوبردنی " كۆسه‌ى هه‌جیج" به كۆسه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك به‌ناوی عبیدالله برای ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌كان ( ئیمام ڕه‌زا) له‌گه‌ڵ ڕاستی ناگونجێ له چه‌ند جێگا به ئانقه‌ست یا به سه‌هو (هه‌ڵه) یا به مه‌به‌ستی تایبه‌ت نووسراوه و گوتراوه له به‌ر زوڵم و زۆری عه‌باسیه‌كان(خه‌لیفه‌كانی ئیسلام له به‌غدا) عبیدالله ڕووی له هه‌ورامان كردوه و له‌وێ (هه‌جیج ) ماوه‌ته‌وه. به‌شێك ده‌گێڕنه‌وه كه هه‌ر به منداڵی هاتوه! پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م منداڵه هێشتا باڵق نه‌بوه، هه‌ورامانی له‌كوێ ناسی و وێڕای ئه‌و هه‌موو دوژمنه به ده‌سه‌ڵاته كه ئه‌و كات وڵاتیان ته‌نیبوو، چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك سه‌دان ساڵ پێش توانیویه له به‌غدا كه ئێستاش ده‌ركه‌وتن له‌م شاره و گه‌یشتن به هه‌ورامان زۆر دژوار ده‌نوێنێ، ده‌ركه‌وێ و ئه‌و ڕێگا سه‌خت و هه‌ڵه‌مووته بپێوێ؟ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بڕوای ئایینی و شێعه بوون بوه،خۆ له‌م ناوچه تاقه‌كه‌سێكی نه‌كردوه به هاوبیری خۆی ( شیعه). له‌گه‌ڵ یارسانه‌كان (ئه‌هلی حه‌ق) تێكه‌ڵ نه‌بوه( ناوی له‌چ نووسراوه‌یه‌كیان نییه) بڕوای به ئایینی زه‌رده‌شتیش نه‌بوه. چ كتێبێك و نووسراوه‌یه‌كیشی لێ به‌جێ نه‌ماوه. ئاسه‌وارێك له خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و پزشكی له‌م ئیمام زاده ده‌ر نه‌كه‌وتوه. ئه‌ى بۆ هاتوه و ده‌بێ به‌چی وه‌سه‌رقاڵ بووبێ؟! ئه‌مه جیا له ئیددعایه‌كی بێ ناوه‌ڕۆك و قسه و نووسراوی بێ پشت به‌ستن به سه‌رچاوه چی تر ناسه‌لمێنێ. مامۆستا مه‌ردخ له مێژووی مه‌ردخ لاپه‌ڕه295 نووسیویه: له نزیكایه‌تی چۆمی سیروان له ئه‌و به‌ری پردی كوڕان كه‌سێك نێژراوه كه سوڵتان ئیسحاقی پێ ده‌ڵێن برای حه‌مزه‌ىنه‌جاڕه كه هه‌ردوویان له ئه‌ولادی ئیمام جه‌عفه‌ری سادق حیساب دێن و له عه‌ریزی كوڕی ئیمام جه‌عفه‌ری سادق له دایك بوونهه‌مزه‌نه‌جاڕ له‌گوندی نه‌جاڕ نێژراوه. له‌لای چه‌پی چۆم واته‌لای خوارووی، سوڵتان عبیدالله برای ئیمامی حه‌وته‌م عه‌لی ڕه‌زا كوڕی مو‌سا كازم له گوندی هه‌جیج نێژراوه كه كۆسه‌ى هه‌جیج ى پێ ده‌وترێ؟! ئه‌وه كه سوڵتان ئیسحاق چه‌نده بڕوای به ئیسلام هه‌بوه، ئه‌وه یارسان (ئه‌هلی حه‌ق)ه‌كان و مێژووی ئه‌م ئایینه ده‌ری ده‌خا و حاشا هه‌ڵ ناگرێ، ئه‌وان نه شیعه‌و نه موسوڵمان به حیساب دێن، به‌ڵكوو دین و ئایینی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه به تۆماركراوی به‌جێ ماوه و ده‌یان كتێبی له‌سه‌ر نووسراوه كه ڕیشه‌ى بۆ ئایینی مێهر و باقی ئایینه كۆنه‌كانی ئێران و كورده‌كان به‌تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو ئیمام و ئیمام زاده به‌ڕاست ڕێگه‌یان كه‌وتۆته هه‌ورامان و له‌وێ نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه له‌به‌ر چی یه‌كێك یان ئاسه‌وارێكی له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌یان كه ئایینی پیرۆزی به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی كوردستانه لێ به‌جێ نه‌ماوه؟ له كاتێك دا كه شه‌وقی دیوار و گۆمه‌ز و باره‌گای زێڕینی ئیمام ڕه‌زا و باقی ئیمام و ئیمام زاده‌كان له زۆر شوێنی ئێران چاوی بینه‌ر تووشی ڕه‌شكه‌و پێشكه‌ده‌كا بۆ ده‌بێ ئاوڕێك له ئیسحاق و هه‌مزه و عبیدالله نه‌درابێته‌وه؟ بڵێی ئه‌وانه كوڕی باوه‌ژن-زڕدایك(هه‌وو) بووبن؟ كاكه حه‌مه‌عه‌لی سوڵتانی مامۆستای ده‌س ڕه‌نگینی نووسه‌ری مێژووی كرماشان له كتێبی " قیام و نهضت علویان زاگرس ڵ 36" نووسیوه : " این مكان (هه‌جیج ) در سمت شمال گردنه‌ای است كه رودخانه سیروان"دیاله" در آن‌جا از كوه بیرون می‌ریزد. كوسج ظاهرا سنگری بوده است در سال چهارصدو پنج هجری "حسنویه‌پدر"در محاصره دژ "كوشه" یا (كوشخد) كه متعلق به "حسین بن مسعود" یا (خشین بن ماسود) بود كشته شد (مینورسكی ـ گوران ڵ82-83) سفرنامه ابو دلف ڵ117" هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره شاری هه‌ورامان هه‌ڵكه‌وتوه كه ئێستاش پاش نێزیك به‌هه‌شت سه‌د ساڵ به‌یاد و بیره‌وه‌ری و بۆ ڕێزگرتن له پیرشالیاری مه‌زن هیربۆدی به ناوبانگ هه‌موو ساڵێك خه‌ڵك له ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه و له"كۆسا" ڕێ و ڕه‌سمی كۆن به‌جێ دێنن دیسان مامۆستا مه‌ردوخ لاپه‌ڕه135 ى مێژوه‌كه‌ى و كۆتایی ئه‌م به‌شه: ئه‌هلی هه‌ورامان هه‌رچه‌ند ڕواڵه‌تی ببوون به موسوڵمان و نوێژ و ڕۆژوویان به‌جێ ده‌هێنا، به‌ڵام تا ساڵی 824ى هیجری له‌سه‌ر بڕوا به‌ئایینی زه‌رده‌شت مابوون... نه‌یان ویستوه دینی ئیسلام بپه‌ژڕێنن و له ڕێنوێنی یه‌كانی پیرشالیار كه له گه‌وره موغه‌كان و گه‌وره هیربۆدی ئه‌م ناوچه بوه، ڕوو وه‌رچه‌رخێنن ئێستاش وه‌ك مه‌سه‌ڵ هه‌یه كه خه‌ڵكی هه‌ورامان له ڕیش سپی و زانایانی خۆیان پرسیاریان كردوه كه " قڕونێ قه‌دیما یا مارفه‌توو پیرشالیاری؟ "یانی قوڕئان كۆنتره یا مه‌عریفه‌تی (مه‌عریفه‌ت كتێبی پیرشالیار) پیرشالیار؟ڕیش سپی و زانایان و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه: " مارفه‌تو پیرشالیاری قه‌دیما قڕونێ هیزیكه گوشایشه كوری ئارده‌نش " واته: مه‌عریفه‌تی پیرشالیار قه‌دیم تره، قوڕئان دوێنێ "گوشایشه كوێر" (ناوی باپیره‌گه‌وره‌ى مامۆستا مه‌ردوخ) هێناویه‌تی.
نظر شما درباره اين مطلب
| |
|
|