|
خانه
5/اسفند /84
ئه‌م نوێنه‌رانه دامه‌زراون بۆ بنیاتنا‌نی پایه‌ی دیموکراتی له ڕوانگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد دا، نوێنه‌رانی خه‌ڵکی هه‌میشه بۆ یه‌کسانبوونی گشت چینه‌کانی گه‌ل هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌رچی بۆچوونی هه‌ندێک له‌وان له گه‌ڵ بۆچوونی خۆشیاندا نه‌گونجێن و یه‌ک نه‌گرنه‌وه چوار شێواز دێته یادکردنه‌وه له‌م نێوانه‌دا که بریتین له! ١-هه‌ڵبژاردنی نووێنه‌ران/// ده‌بێت دووباره بکرێته‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که له لایه‌ن گه‌له‌وه بژاردراون، ئه‌م کاره‌ش هه‌ر بۆیه ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازاد بن له گۆڕینی ئه‌و نمایندانه‌ی که ئاواتی خه‌ڵکان ناهێننه دی. ٢-نماینده‌کان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی هزریان هه‌بێت، کاتێک که ده‌یانه‌وێت بڕیارێک ده‌ربکه‌ن، ده‌بێت له گه‌ڵ نوێنه‌رانی تردا گفتوگۆیه‌کی پڕبه سوود بێننه ئاراوه، جا دوای ئه‌وه پێکه‌وه ده‌توانن بگه‌نه بڕیارگرتن. ٣-گه‌ل ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی هه‌یه ئه‌م نوێنه‌رانه بۆیان نیه کار که‌نه سه‌ر بۆچوونه‌کانی خه‌ڵکی. ٤- هه‌رچی ده‌رباره‌ی ئازموونی ڕاده‌ربڕینیشه، گه‌ل بۆی هه‌یه که ڕای خۆی ده‌ربڕێت به‌رامبه‌ر به نوێنه‌رانی سیاسی، ئه‌م نماییندانه بۆیان نیه کۆنترۆلی خه‌ڵکان بکه‌ن.
دیموکراتی سیستێمێکه که هه‌رده‌م پێکهاتوه له به‌گژاچوونی بیروڕا له نێو گرووپه‌کانی میلله‌تدا.. گه‌ل کاری به سه‌ر بڕیارگرتنه‌وه نیه، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره گرنگانه که سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی ئابووری وڵاته‌که‌یه‌وه‌یه، به‌ڵکوو کاری گه‌ل له‌به‌ستراوه به هه‌ڵبژاردنی پاکه‌ته حیزبیه‌کانه‌وه و کیژان پاکه‌تی حیزبی هه‌ڵده‌بژێرن که ئاواته به‌رزه‌کانی میلله‌ت دێنێته دی. ئه‌ویش به‌ڕێگای ئه‌و به‌رنامانه‌یه که ئه‌م چه‌ند حیزبه هه‌ڵبژێردراوه هه‌یانه. کاری به گه‌له‌وه نیه که ئه‌م حیزبانه کێ به سه‌رۆکی حیزبه‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن و ، ئه‌م حیزبانه نابێت له‌خۆیانه‌وه سه‌رۆک بۆ میلله‌ت به زۆردی بسه‌پێنن، به بێ هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه . وه‌ک چۆن له پانزده ویلایه‌تی ئامریکادا ده‌یبینین که میلله‌ت بۆی هه‌یه ده‌سته‌ڵاتدارێک لا بدات، ئه‌گه‌ر چه‌ند نیسبه‌یه‌کی خه‌ڵکی ئه‌مه‌یان خواست، ئه‌ویش هه‌ر به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه‌وه‌یه سیستێمی دیموکراتیش پێویستی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه. ئه‌م خاڵه گرنگی له‌وه‌دایه که که‌س بۆی نه‌بێت به هه‌وه‌سی خۆیی و پارته‌که‌ی بتوانێت یاسایه‌ک دابنێت که ده‌بێته هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی و بردنه‌وه‌ی پارته‌که‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردندا. مافی ده‌نگدان بۆ گشت که‌سێکه که له هه‌ژده ساڵ به‌ره‌و ژوور بێت، ئه‌وانه‌ی تيکچوون یان دووچاری تاوانی گه‌وره بوون بۆیان نیه مافی هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێت، هه‌ندێک ووڵات ئه‌مه‌ی کردوه به یاسا که گشت که‌سنێک به پێی قانوون ده‌بێت بڕۆنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌م شێوه زۆریه مافه ڕه‌وکانی گشتی دێنێته به‌رئه‌نجام؟ له وولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکادا هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو پۆستێکی ئیداری ده‌کرێت ، به‌ڵام خه‌ڵکی بێزار بووه له‌م هه‌موو ده‌نگدانه جا هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه وان کردوویانه به شێوازێکی به‌ڕێوه‌جوون که ویلایه‌ته‌کان ته‌ماشای سه‌رووی خۆیان ده‌که‌ن و به‌و شێوه‌یه پۆسته ئیداریه‌کان دابه‌ش ده‌که‌ن.
ناسینه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو ١~هه‌ڵبژاردنی گشتی ٢~سه‌ندووقی ده‌نگدان ته‌رخان کرابێت بۆ گشت خه‌لکان که مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت ٣~هه‌ر که‌س وه‌ک ئه‌وی دی مافی ده‌نگدانی هه‌یه ٤~ئیداره‌کردنی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه ده‌بێت بێ لایه‌ن بن ٥~به پێی یاسا رۆژی ده‌نگدان ده‌بێت بپارێزرێت ٦~ده‌رچوونی ڕاپۆرتی هاوسه‌نگ له مێدیاکاندا
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان توانای پشکنینی ئه‌م ده‌زگایانه‌یان هه‌یه. به ماف و ڕه‌وا هه‌ر که‌س بۆی هه‌یه بڕوا بۆ ده‌نگدان له بنکه‌و سندووقی ده‌نگداندا به‌بێ ترسی پارته‌کان یان لایه‌نه‌کانی دی وه‌ک پۆلیس و ئاساییش و سه‌ربازه‌کان. دوای ته‌واو بوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، پرۆسه‌ی کۆکرنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌ست پێده‌کات، له کۆتایشدا دوو جۆره شێوه‌ی جیاواز ده‌توانرێت بکرێت بۆ به دامه‌زراندنی حکوومه‌ت، ئه‌وانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه یاخود به سیستێمی هاوڕێژه‌یی یه. ئه‌وانه‌ی که زۆریینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه ده‌توانن به خۆیان حکوومه‌ت پێک بێنن که سه‌رکرده‌که‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوه وه‌ک ئینگلستان، به‌مه ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی تاکه حیزبی. ئه‌وی دی پێی ده‌ڵێن زۆرینه‌ی زۆری ده‌نگه‌کان، لێره‌دا ئه‌م پارته که زیاتر ل په‌نجاويه‌ك له‌سه‌د ده‌نگی هێناوه بۆی هه‌یه حکومه‌ت پێک بێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو دوو حیزب وه‌ک یه‌ک ده‌نگیان هێنابوو ئه‌وا ده‌بێت دووباره هه‌ڵبژاردن له نێو ئه‌و دوو پارته‌دا بکرێته‌وه. له کاتی دانانی حکومه‌تی هاوڕێژه‌یی که زۆر جار له ئه‌ورووپادا باوه ده‌کرێت، که چه‌ن حیزبێک پێکه‌وه حه‌کمڕانی بکه‌ن و پۆسته ئیداریه‌کانیش به شێوه‌ی ڕيێژه دابه‌ش ده‌کرێن بۆ نموونه.له ده‌له‌سه‌دي ده‌نگه‌کان ده‌له‌سه‌دي پۆسته‌کانی به‌رده‌که‌وێت.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی حیزبه هاوپه‌یمانه بچکۆله‌کانه‌وه هه‌یه، ده‌کرێت که ئه‌م حیزبانه پێکه‌وه ڕیژه‌ی زۆرینه له پارله‌ماندا وه‌ده‌ست بێنن. بۆ حیزبه‌کان هه‌مه جۆره سیستێمی هه‌ڵبژاردن هه‌یه ، یه‌کێک له‌وا‌نه ئه‌وه‌یه که پارته‌کان ناوی نمایینده‌کانی خۆی ده‌نووسێته‌وه له لیستی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یاندا، جا چ به شێوه‌ی جۆغرافی بێت یان ناوچه‌یی. هه‌شه به ناوی یه‌ک لیست خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی نوێنه‌ره‌کانیان بکه‌ن. له هه‌ندێک ووڵاتاندا بۆ نموونو ئا‌ڵمانیا هه‌ردووک سیستێم به کار ده‌برێت به لێکدان یان به تێکه‌ڵی هه‌ردوو شێوازه، که زۆرینه‌ی ده‌نگه یان شێوه‌ی ڕێژه‌یی به‌کار ده‌هێنن . له وڵاتی سوێد دا سیستێمی دیموکراتی نوێنه‌رایه‌تی، ڕیژه‌یی به‌کار ده‌هێنرێت، به مانای ئه‌وه‌ی که میلله‌ت لیستی پارته‌کان و ناوی نماینده‌ی حیزبه‌کانی له به‌ر چاودایه. له‌م سیستێمه‌دا ئه‌ندامه‌که بۆ نموونه، په‌یوه‌ندی نیه به‌وه‌ی چه‌نده‌مین ناوه له نێو لیستی پارته هه‌ڵبژێردراوه‌که‌یدا. به‌ڵکو به زۆرینه‌ی ده‌نگ نمایه‌ندێتی پێ ده‌سپێردرێت.
نظر شما درباره اين مطلب
| |
|
|