|
خانه
20/بهمن /84
مه‌به‌ست له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که چۆن ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بتوانین سوود وه‌ربگرین له مێژووی بنه‌ماو بناغه‌ی به‌رپابوونی دیموکراتیه‌ت، وه به له‌ز تێکۆشین و هه‌وڵده‌ین بۆ بنیاتنان و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان وه‌ک گشت گه‌لانی ئازادی جیهان دیموکراتیه‌ت ئه‌و ده‌رگا یاساییه ئاواڵه‌یه نیه که هه‌ر که‌سه به خواست و ویسته‌کانی خۆی لێکیداته‌وه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا کۆمه‌ڵێک له‌مافی ڕه‌وای هاوڵاتیه، که ده‌بنه هۆی دامه‌زراندنی ووڵات و چێ‌کردنی ده‌وڵه‌تێێکی سیاسیی. ڕه‌چاونه‌کردنی خودی دیموکراتیه‌ت، ده‌بێته هۆی پێشێلکردنی یاسا‌و مافه‌کانی گه‌ل، هه‌ر دیموکراتیه‌ته که هه‌تاوه‌کو پادشا‌و سه‌ره‌ک کۆماره‌کانێش ناچار ده‌کات، ملکه‌چی یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بن دیموکراتیه‌ت به‌خۆی بڕگه‌گرێیه‌کی سیستێمی کۆمه‌ڵگایه، که له بیر وبۆچوون و هزری مێشک پێکهاتوه، ئه‌م چه‌ند بیروباوه‌ڕه له خودی ناو‌ی دیموکراتی دێرینتره. بناغه‌که‌ی یه‌کسانی ویه‌ک نرخی تاک و چین و توێژی کۆمه‌ڵه ، ئه‌مه هه‌ر به خۆی هێنده‌ی مێژووی پێکهاتووی مرۆڤ کۆنه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که تا وه‌کوو ئێستاش زه‌حمه‌تی تێگه‌یشتنیمان هه‌یه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌رکه‌وت بۆمان که‌ئه‌م بڕگه‌یه به‌ته‌نها ناتوانێت تا هه‌تایه مانه‌وه‌و ژیانی مرۆڤ بپارێزێت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هاتنی هیتله‌ره بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌ڵات که له ڕوانگه‌دا ئه‌و به‌خۆی به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانه‌ی خه‌ڵکی هاته بژارکردن، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا گه‌لێک له هاوڵاتیانی ئا‌ڵمانیا به‌ڕاسته‌وخۆ، بوون به پاڵپشتی هاتنی فاشیه‌ت و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی ، هه‌ر بۆیه له ساڵی هه‌زارونوسه‌دو چل و پينج دا نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان هاته کایه‌وه و له ساڵی هه‌زارونوسه‌دو چل و هه‌شت یشدا. یاسای مافی مرۆڤ هاته سه‌قامگرتن رۆبه‌رت دالی فه‌یله‌سووفی ئا‌مریکی له سێ بڕگه‌دا بناغه‌ی بنه ماکانی دیموکراتی ده‌کۆڵێته‌وه‌و ده‌ڵێت که!
1- هه‌ر مرۆڤێک شایه‌نی ماف و پله وپایه‌ی خۆیه‌تی.
2-هه‌ر مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو یاخود گه‌نج به گشتی به خۆی بڕیاری چاره‌نووس وئاره‌زوه‌کانی خۆی ده‌دات
3- هه‌رمرۆڤێکی گه‌شه کردوو ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتوه که به‌خۆی بڕیاری بیروباوه‌ڕ و بۆچوونی خۆی ده‌دات
ووشه‌ی دیموکراتی له زمانی یۆنانیه‌وه هاتوه وه ماناکه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاخود (سه‌رپه‌رشتی میلله‌ت) ده‌گرێته‌وه. ئه‌و فۆرم و ئادگاره‌ی که یۆنانیه(گرێکیه) کۆنه‌کان به‌ر له 400 ساڵی پێش زایینی دا به‌ڕێوه‌یان ده‌برد ،ده‌توانین بڵێین چاتر بوو له ئادگاره‌کانی سه‌رده‌می ئێمه‌دا، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له‌و کاته‌دا گشتیان له‌سه‌ر گردی (پنیوکسدا) کۆ ده‌بوونه‌وه و به تێکڕایی بڕیاریان ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی که ده‌بێت ڕه‌چاو بکرێن ئه‌م به‌ڕیوه‌بردنه به‌رداوام بوو تا وه‌کو ساڵانی سي‌سه‌دی پ.ز ، به‌ڵام له‌وه به دواوه تا وه‌کو ساڵی هه‌زار و پانسه‌دي زایینی ئایین و سیاسه‌ت شان به شانی هه‌ڤدی ده‌سته‌ڵاتدار بوون. بنه‌ماکانی دیموکراتی وایان لێهاتبوو که سه‌رۆک تیره‌و ئه‌میر و پادشاکان ببوون به ناردراوی (نوێنه‌ری) خودا و ئه‌وان بۆیان هه‌بوو گشت بڕیارێک ده‌رکه‌ن و بیکه‌ن به یاسا، ئه‌م کاره‌ساته به‌رده‌وام بوو تا وه‌کوو هاتنی مارتین لووته‌ر له شاری ڤیتته‌نبۆرگی ئاڵمانیادا، وه هه‌ر ئه‌و نه‌وه‌دوپينج تێزی بۆ گۆڕانکاری دامه‌زراند. له ڕاستیدا ئینگلیزه‌کان بوون به هۆی پێشکه‌وتنی دیموکراتی کاتێک که دوو فه‌یله‌سووفی وان به ناو‌ی توماس هۆببس و ژۆن لۆکک به‌رنامه‌ی نوێیان داڕشت، که تێیدا هاتوه و ده‌ڵێت! ده‌سته‌ڵات به هیچ شێوه‌یه‌ک له خوداوه‌نده‌وه نه‌هاتوه به‌ڵکوو له میلله‌ته‌وه هه‌ڵقوڵاوه، ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ش پێکهاتوه له رێکه‌وتن له نێوان ده‌سته‌ڵات و گه‌له‌وه، به واتای ئه‌وه‌ی که میلله‌ت خزمه‌تکاری ده‌سته‌ڵات نیه به‌ڵکو ده‌سته‌ڵات به‌خۆی خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه. ساڵانی کۆتایی 1600و سه‌ره‌تاکانی 1700 ساڵانی به چه‌رخی ئاگاداری و ڕوونکردنه‌وه ده‌ژمێردرێت. یه‌کێک له هه‌ره مه‌زنه گۆڕانکاریه‌کان شۆڕشی فه‌ره‌نسایه که له ساڵی 1789 دا ڕوویدا، هه‌موو چینه‌کانی گه‌ل هێڕشیان کرده سه‌ر قه‌ڵای باستێل و گرتیان، له دوای چه‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا مه‌ڵبه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی میلله‌ت دامه‌زراو مافی چاره‌نووسی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یان تیادا چه‌سپاند به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سووفی ئه‌م چه‌رخه فه‌ره‌نسیه‌ک بوو بوو به ناو‌ی چارلس لویس دێمونستێک که بووبه دامه‌زراندنی دوو بیر و بۆچوون ئه‌ویش به یه‌کجاری کاری کرده سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراتی، یه‌که‌میان دابه‌ش کردنی ده‌سته‌ڵات بوو دوه‌میشیان دامه‌زراندنی بنه‌ما یاساییه‌کان بوو که پێکدێت له بنکه‌ی بڕیاردان که پارله‌مانه و میریه که به جێبه‌جێ کردنی بڕیاره ده‌رچوه‌کانه و داد و دادوه‌ریه که ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌و کاره‌که‌ی پێک دێت له پشکنین و سره‌په‌رشتی ئه‌م ئۆرگانانه. چوارچێوه‌ی دیموکراتی به‌ستراوه به‌چۆنێتی و هه‌ڵسانگاندنی تاکه جیاوه‌زه‌کانی کۆمه‌ڵ وبناغه‌که‌ی یه‌کسانی و ماف و نرخی مرۆڤ و چین و توێژه‌کانی گه‌له، مه‌رجه‌که‌ی گرێدراوه به بیروباوه‌ڕوی ئازاد و حوکم‌و دادی سه‌ربه‌خۆوه و به هیچ جۆرێک به ده‌سته‌ڵاته‌وه گرێ نه‌دراوه. مه‌رجه‌کانی دیموکراتیه‌ت هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆیه، ئه‌مه‌ش کارمه‌ند ده‌بێت به‌و جۆره پارته سیاسیانه‌ی که کار ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، که له گه‌ڵ پرینسیپه‌کانی میلله‌تدا یه‌کده‌گرنه‌وه بۆ دواڕۆژێکی گه‌شبین بۆ گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. کۆمه‌ڵ پێشده‌که‌وێت به ده‌زگا کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی بێلایه‌ن، نه‌به‌ستراوه به باوه‌ڕی چین‌و دهسته‌ڵاتێکی سیاسی، له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریانه‌ی که گورجوگۆڵانه کارده‌که‌ن له نێو چینه جۆراوجۆره‌کانی گه‌لدا، ئه‌مانه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی جه‌ماوه‌رن که به شێوه‌یکی ئازادانه بیرده‌که‌نه‌وه. به‌رپرسی سیاسی خواستی گه‌له له‌و حیزبه‌ی که حوکم ده‌گێڕێ له وڵات‌دا. ده‌ستگاکانی ڕۆشنبیری و خوێندن و لێ کۆڵینه‌وه و زانیاری بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاشکرا بناغه‌یه‌کن بۆ ڕێکخستنیان، کولتوورێکی دیموکراتی بۆ یه‌کسانی و ڕێز و خۆگرتن به‌رامبه‌ر بۆچونه‌کانی تاکو گروپه‌کان، هه‌ر به‌خۆشیان له‌نێو ئه‌م ڕواڵه‌تانه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه‌و ده‌بنه بنامایه‌کی بناغه‌یی بۆ چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌ت له نێو گشت چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵدا.
دیمۆکراتیه‌تێکی باش له‌نێو ده‌زگاکان و په‌یمانگاو چینه‌کانی ده‌وڵه‌تدا، داوای به‌شکردنی ده‌سته‌ڵاته ده‌کات.
به‌ڕیوه‌بردنی ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵ و پێشخستنێان ده‌بێته هۆی سه‌قام گرتنی دیموکراتی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به ڕه‌وایانه دابه‌شی تواناکانی کۆمه‌ڵگا بکات وه بتوانێت که ده‌سته‌ڵات زه‌وتکردن بنه‌بڕبکه‌ی وه ڕه‌شوه و پاره‌دان بن بڕبکرێت وه به یه‌کچاو ته‌ماشا کردنی گشت تاکه‌کانی گه‌ل به‌رامبه‌ر به یاسا دڵنیا بکه‌یت. ئه‌مه ژێرخانێکی بنچینه‌ییه بۆ به‌ڕێوه بردنی کاره‌جۆراوجۆره‌کان له کۆمه‌ڵگادا.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیدا ده‌توانریت گرژی و ناخۆشیه‌کان و شه‌ڕو پێکدادان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بکرێت. کۆمه‌ڵگا به به‌کارهێنانی ئه‌و میکانیزمیانه‌ی که دژ به‌یه‌کن و ڕووده‌دات له نێو گروپه جیاوازه‌کانی گه‌لدا پێشده‌که‌وێت. ووڵاتت گه‌شه ده‌کات به کردنه‌وه‌ی فابریک و کارخانه. یارمه‌تی جووتیاران بدرێت بۆ به‌رهه‌م هێنان و به گوڕ هه‌وڵ بدرێت کار‌و شوول بۆ گشت تاکه‌کان و هاوڵاتخان بدۆزرێته‌وه، گه‌ل زیاتر به‌ره‌و پێشده‌ڕوات گه‌ر هه‌وڵبدرێت هه‌ر که‌س به لای خۆیه‌وه مانای به‌رپرسایه‌تی بزانێت وه کۆمه‌ڵ به گستی هان بدرێت بۆ ڕیزگرتن له‌و یاسایانه‌ی که هه‌ن وه هه‌ر که‌س به شێوه‌ییه‌کی دیموکراتی داوای مافه‌کانی خۆی بکات.
به‌شداربوونی خه‌ڵکی له گشت بواره‌کاندا و دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات له نێو ده‌زگاکانی میریدا ده‌بێته هۆی یه‌کخستنی چینه‌کانی میلله‌ت و باوه‌ڕو دڵنیابوونه‌وه‌یه‌کی ئازاد. ئه‌و دیمکراتیه‌ته‌ی که ئاشکرایه و ده‌توانین به شێوه‌یه‌ک بیبینین که له به‌ر چاودایه ، ئه‌وه‌یه که‌بتوانرێت حوکمێکی دیموکراتیانه‌ی تیادا به‌ر ئه‌نجام بدرێت. له‌م فۆرمه‌دا میلله‌ت خۆی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو ده‌بژێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شدار بێت له بڕیار ده‌رکردندا. شێوه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه بۆ ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی که وه‌ک نوێنه‌ری گه‌ل دێنه هه‌ڵبژاردن! 1- ئه‌م نوێنه‌رانه به ڕاستی نماینده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل بن.
2- ئه‌م نماییندانه ده‌بێت هه‌مان بۆچوونی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هه‌بێت که هه‌ڵیانبژاردوه.
3- کاری ئه‌م نوێنه‌رانه ئه‌وه‌یه که ئاوات و بۆچونی ئه‌و که‌سانه بێنێته گۆڕه‌پانی گفتوگۆ که هه‌ڵیانبژاردوه.
4- ئه‌م نوێنه‌رانه هه‌ڵگری ئارمانج و هاته‌دی خه‌ڵکانن که هه‌ڵیانبژاردون.
5- ئه‌م نوێنه‌رانه ده‌بێت لێهاتو و خاوه‌نی خووڕه‌وشتی جوان بێن و خۆڵقێنه‌ر بن ئه‌م نوێنه‌رانه دامه‌زراون بۆ بنیاتنا‌نی پایه‌ی دیموکراتی له ڕوانگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد دا، نوێنه‌رانی خه‌ڵکی هه‌میشه بۆ یه‌کسانبوونی گشت چینه‌کانی گه‌ل هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌رچی بۆچوونی هه‌ندێک له‌وان له گه‌ڵ بۆچوونی خۆشیاندا نه‌گونجێن و یه‌ک نه‌گرنه‌وه
كوتايي به‌شي يه‌كه‌م
نظر شما درباره اين مطلب
| |
|
|