|
خانه
1/مرداد/1384 هه‌ورامان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دێرین وههرهکۆنی ژیاری مرۆڤی سه‌ره‌تایی به‌پێی هێندێ هێماوبهجێ ماوی سه‌رده‌مانی پێش مێژوو ده‌بێ لانی که‌م یه‌کێک له‌وسه‌رچاوه هه‌ره پڕبایخ ودهوڵهمهندانه بێ که‌ئه‌گه‌ر بێت‌و توێژینه‌وه‌ی دێرینه‌ناسی به‌هه‌موو لقه‌کانیه‌وه له‌سه‌ر بکرێ،زۆر بابه‌تی تازه به‌کتێب خانه‌ی مرۆڤ ناسی زیاد ده‌کا. سه‌ره‌ڕای ئاڵوگۆڕ و ده‌س به‌ده‌س بوون و کارتێکه‌ری که‌م وزۆری گروپ و تاقمی له‌لاوه هاتوو (مه‌هاجر)به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ،هێشتا هه‌ندێ داب ونه‌ریت و که‌له‌پوور و ئاسه‌واری سینگ به‌سینگ(ئه‌ده‌ب و مێژووی زاره‌کی)و ناوی شوێن لێره‌وله‌وێ هه‌یه که ئه‌گه‌ر زیاتر به‌بنج و بناوانی دابچین،له‌م پێناوه‌دا یارمه‌تیده‌رێکی باشن کهچراخانی کهلێنوقوژبنی ئه‌شکه‌وته تاریکه‌کانی ژیانی ویه‌رده‌مان ده‌که‌ن . بۆ وێنه ناوی هێما(خواله)یا سه‌مبۆلی ئه‌وتۆ هه‌یه که وه‌ک عه‌لامه‌تی پرسیار له به‌رانبه‌رمان دا بۆ وه‌ڵام خۆیان قیت ڕاگرتوه . له‌وانه میردۆک( شاخی شاهۆ لای سه‌رووی پاوه)،سه‌ریاس(سوریاس)نێوی گوندێک له نزیک پاوه، شمشی(به‌رزاییه‌ک له نێوان شاره‌دێ نودشه و دزاوه‌ر)،بڵ(کانیاوی پڕخرۆش له خوارووی ئاوایی هه‌جیج)،شێخۆ یا شێخ ناڵی(ناوی گه‌ڕه‌کێکی هه‌ره‌کۆن-پاوه و ئاهه‌نگێکی هه‌ورامی)،کاشتۆ یا کاشتهروئاکاشی و ئه‌کاشه(ناوی گوند و که‌سایه‌تی ئایینی له بێڵه‌وار)،کهریسان-کرسان (به‌رزایی و کانیاوێک له شاخی شاهۆ)،شێڵماو(ئاوهه‌ڵدێرێک له شاخی ئاته‌ژگا(ئاورگه‌ی فروزانی سه‌رده‌می زه‌رده‌شت ئایینان)، مۆل و ئه‌شان(به‌رزایی نێوان سێ مله و زاوڵی شاهۆ)،ئیمیر یا وێ میری یا ئیمیریا(له بناری شاهۆ و سه‌یرانگای پاوه)ناوس یابابهتاوس(له خوارووی تهويڵه). هه‌ریه‌ک له ئاسهوارهبه جێ ماوه مێژووییه‌کاندا وه‌ک هێمای ڕووناکی،به‌ره‌که‌ت،هێزوتوانا به‌خشین به مرۆڤی سه‌رده‌مه خۆی گرینگی زیاتری به‌ناخ دا چوون و پشکنینی پێویست ده‌کات پڕۆفسۆرێکی ئاڵمانی به‌ناوی Lawl Ludwin له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه دایه که جێگرتوو بوونی ئه‌م خواله ناسراوانه له‌سه‌ر لوتکه و به‌رزاییه‌کان،جۆره ڕه‌مزێک بۆ خۆڕاگری و متمانه به‌خشین به وره‌ی خه‌ڵک و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و خۆف له به‌رانبه‌ر سروشتی دڵ ڕه‌ق و فه‌وتێنه‌ر و هه‌رچه‌شنه دوژمنێک بوه . زۆر جار له نوسراو یا ئاخاوتنی زمانه‌وانی دا ئاماژه به ئه‌م ڕسته‌یه کراوه که کتێوی ئه‌وێستای زه‌رده‌شت ههورامییا هه‌رنه‌بێ نزیکایه‌تی زۆری به ئاخاوتنی هه‌ورامی(گۆرانی)تێدابه‌دی ده‌کرێ ئه‌و وته بۆ تاکی هه‌ورامی یا که‌سانی شاره‌زا به ڕێ نووس و ئه‌م به‌شه له زمانی کوردی زیاتر سه‌لماو و ڕووی له ڕاستی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ . ئه‌وه که ئه‌وێستا به چه‌ند به‌ش دابه‌ش کراوه و ئه‌وه که پسپۆڕی ئه‌وێستا ناسی ئێرانی و بیانی مه‌یلی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه له گه‌ڵ هه‌موو زاروزاراوه(زمانه کۆنه ئێرانیه‌کان) بۆ زیاتر گه‌یشتن به ڕاستی و ناوه‌رۆکی ئه‌م کتێوه ئایینیه نه‌خستۆته گه‌ڕ بۆخۆی که‌م وکوڕی و ناڕێک و ناڕاست بوونی زۆر وه‌رگێڕدراو له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌سڵی ئهوێستائاشکرا ده‌کا . به‌داخه‌وه پسپۆڕوشاره‌زای کورد نه ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی هه‌بوه و نه ئه‌همیه‌تی پێویست که ڕاسته‌وڕاست بتوانێ گۆشه‌یه‌ک له‌م که‌لێنه پڕبکاته‌وه . به‌شێک له ئه‌وێستا پێی وتراوه " وندی داد یا وندیدات" که یاسای دژی دێوان،ئایین و ئه‌حکام و ئوسوول و بیروباوه‌ڕی موغه‌کان ده‌رده‌بڕێ . ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رگێرانه به چاوی هه‌ورامی زانێک بخوێندرێته‌وه،به هه‌ورامی ده‌بێته " وهندێ داد" . وه‌ند= ڕیشه ی خوێندن+ی، بهزیادکردنیحاڵهتی بڕیارودهستووردان(بخوێنن)+داد=عه‌دڵ= هاوار =سرۆش=پاڕانه‌وه=خواستن وتهڵهب کردن. له‌سه‌ر یه‌ک کۆی ئه‌م وشه ده‌ڵێ: بخوێنن و بانگه‌وازی عداڵه‌ت و به‌رابه‌ری و گه‌یشتن به ئاره‌زوه‌کانتان بێنن سه‌ر زمان . ئه‌وه له راستیدا جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ناوه‌رۆکی وه‌رگێڕدراوه فارسییه که نیه،ته‌نیا ئه‌وه نه بێ که به ئانقه‌ست یا به هه‌ڵه و له ڕووی نه‌بوونی ناسیاری له‌سه‌ر هه‌ورامی،ئه‌سڵی نووسراوه ئه‌وێستاییه‌که به هه‌ڵه و ناڕێک خوێندراوهتهوهوبهم جۆره وشه‌یه‌کی ڕهسهنیکوردی تێک دراوه . ئه‌وه له زۆر جێگا و بواری تردا وێنه‌ی هه‌یه . مه‌به‌ست له هێنانی ئه‌م به‌شه له پێوه‌ندی سیاچه‌مانه و کۆن بوونی ئاهه‌نگ و گه‌ڕان به دوای ڕیشه‌که‌ی دایه . ئاشکرایه که وته‌کانی(گاسا) زه‌رده‌شت به گۆرانی و ههجایی بوون که نزیکایهتیهکهی له گه‌ڵ شێعری کلاسیکی هه‌ورامی هاوخوێنی ڕوونی تێدا به‌دی ده‌کرێ،که بۆ به‌رگری له فه‌وتان به گوێره‌ی نه‌بوونی توانای خوێندن و نووسین بۆ هه‌موان زۆرتر سینگ به سینگ و ئاهه‌نگدار بۆ به بیروهۆش سپاردن وتراوه . له هه‌ورامانی سه‌رده‌می ئێمه‌دا هێستا له دووتوێی سیاچه‌مانه‌دا زۆر گۆرانی مان هه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیتم و ناوه‌رۆکی " وهندێ داد" . به‌زمه‌کانی ،وله ههنارداد،له‌یلی داد،میناداد،سه‌رشین داد،له زۆر کۆنه‌وه به که مێک جیاوازی بانگه‌وازی عه‌داڵه‌ت،ڕه‌حم،مروه‌ت و ئاوڕدانه‌وه له خۆشه‌ویستی ده‌کات،به‌ڵکوو دڵ دۆڕاو ڕزگاری له مه‌ینه‌ت و مهراوهتی بێ که ژیانی به هۆیه‌وه تاڵ بوه . سه‌ریاس یا سوریاس ،هیمای ڕۆژ،بوریاش یا بۆریده‌ر خواله‌ی ڕهێڵه و شه‌سته‌باران ویمیر یا ئیمیریا،خواله‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک و پادشا خۆییه‌کان . بابهتاوس،خواله‌ی ئاسمان و خێروبه‌ره‌که‌ت،که‌دایه خه‌زانی سه‌رگه‌تی ڕه‌چه‌ڵه‌کی بابهتاوس له‌م شێعره‌دا شرۆڤه ده‌کا . تیرێ وه کهفۆ دهمودگانا مهردهت زینده که‌رد جه گۆڕستانا یارت گلهودان جه وهرئاونا چاگا خودا-یوهن ههنش نیشانا مێژووی وێژه‌ی کورد- بۆره‌که‌یی بڵ،سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی و به‌ره‌که‌ت،شمشی خوای جوه‌کان شێخۆ،هێمای ئایین و خۆشه‌وه‌ستی به‌رز،مۆل و ئه‌شنان خوای گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه و پیت و به‌ره‌که‌تی زه‌وی،کهریسان یا کرسان خواله‌ی سه‌رۆکی دێوان(ئه‌هریمه‌ن) . شێلماو خوای سه‌عاده‌ت و به‌خته‌وه‌ری . له زۆر شێعری سیاچهمانهوهۆنراوهوئاههنگی به‌زمی تری دیکه‌ی ئه‌م وێژه کۆنه‌دا به‌سه‌رهات و ئیشاڕه‌ی ئه‌وتۆ سینگ ئهوسینگی پي کراوه که هه‌ریه‌ک له‌وانه بۆخۆی به جیاواز توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت دهخوازێێ . شاهۆ مه گره وو ئاته‌ژگا ماته‌ن وێمیر به ته‌مای شنیای باڵاته‌ن مه‌زن و سه‌رۆک خه‌م و ماته‌م دای گرتوه . ئاته‌ژگا(ئاورگه‌ی به گوڕوتین) خامۆش و بێ ده‌نگ و کڕ که‌وتوه.وێمیرسهرۆک وده‌سه‌ڵاتی خوجه‌یی به‌ته‌مای ئههورای به‌ده‌سه‌ڵات و هێزومتمانه به‌خشینه تا دیسان ورهوتین و ته‌وژم -مان پي ببه‌خشێ له به‌رانبه‌ر هێرشکار(عه‌ره‌ب یا بێگانه‌ی تر) . زه‌روان بیانێ،زه‌روان بیانێ نه ده‌وره‌ی وه‌رین زه‌روان بیانێ ئههری و ورمز یاران دیانێ کاڵانی خاس یار ئه‌وده‌م شیانێ زه‌روان بووم(ئایین)زۆر پێش له ئێستا گۆڕانم به‌سه‌ر هات،ئه‌هریمه‌ن،هورمزد و یارانی تر ده‌وریان له‌سه‌رمن گێڕا،لهسهیروسلووکی دوورودرێژی ئه‌م کاروانه‌دا،مهتاوکاڵای بهبهرشیاوی خۆم مه‌زه‌نده کرد . له ئه‌وێستادا"وهندێ داد" ئه‌هورامه‌زدا فه‌رمان بۆ ستایشی یه‌زدان به زه‌رده‌شت ده‌دات . ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌هورا،هور،خۆر،ڕۆچ و ڕۆژ/ڕووناکی،ئوور وئاهر و پیرۆزی ئه‌م پێکهاته‌گه‌له له وشه‌ی جیاواز به‌ڵام به ناوه‌رۆک وه‌ک یه‌ک چوو و ده‌ورگێڕان له‌سه‌ر ژیان و هه‌ڵسووکه‌وتی دانیشتوان له هه‌ر چرکه‌ساتێکی ژیان و مانه‌وه و سه‌قامگیری له سه‌ر لوتکه‌ی شاخ،تاشه‌به‌رد، چۆم،کانی ئاو،دۆڵ و ده‌ڕه،نێوی قه‌ڵاو گه‌ڕه‌کی شار و دێ،ئه‌شکه‌وت و کێلهبهرد،مزگی(هورمزگا) و له ناوه‌رۆک و سه‌رچاوه‌ی ئایین به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی ڕۆژانه له چوارچێوه‌ی سیاچه‌مانه،هۆره،سه‌ما (زکری ڕۆح و جه‌سته)ئه‌وانه هه‌موو پێشانده‌ری بڕوایه‌کی دێرین و ڕیشهدابهستوو له کانیاوی ئه‌به‌دی خزرپێ وتراو قاڵ بوونێکی ته‌واو و که‌ماڵ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه . کاتێک کۆسپێک،بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک یا نه‌هامه‌تیه‌ک ڕووده‌دا هاواریان به‌رز ده‌بێته‌وه . ماکوان چریش گرد کوا بهیدێ شاهۆی شاش مه‌رده‌ن سهروهنهش دهیدێ ماکوان شاخی به‌رز وه‌ک هیمای عه‌داڵه‌ت ،بانگه‌وازی شاخ وبهندهنهکانی تر وه‌ک لقێک له یاسای بنه‌ڕه‌تی( ME ) ده‌کا،که شاهۆ شای به‌رزه دهماخان(مرۆڤی سه‌رفه‌راز)یه‌کێ له ده‌سه‌ڵاتداران-موبدان-موغ یا پیرێکی مه‌زن و خاوه‌ن شکۆی له‌ده‌س چوه . کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پایه‌به‌رز پێویسته . ئه‌وه دۆڵاو دۆڵ،شاخ ئه‌وشاخ،به‌نده‌ن ئه‌و به‌نده‌ن،سینگ به سینگ بۆ ئێمه به هاواری سیاچه‌مانه گوێزراوه‌ته‌وه .
نظر شما درباره اين مطلب
| |
|
| |