|
خانه
3/ ارديبهشت /84 ئه‌م بابه‌ته‌م له ويبلاگي براي به‌ريزم كاك سه‌لاح عيلمي‌زاده بيني ، به‌خويندنه‌وه‌ي بابه‌ته‌كه زورم پي ناخوش بوو و دلمي هه‌ژاند.به‌باشم زاني بو ئاگاداري خوينه‌راني به‌ريزي سايته‌كه‌مان ليره‌ش بلاوي كه‌مه‌وه به‌و هيوايه‌يي چي‌تر له‌م ديارده ناشيرينانه نه‌بينين. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ژنه‌كه‌م ئه‌كوژم، یانێ هه‌م!!! شێوازه‌كانی كوردایه‌تی!
دوێنێ كاتێ هه‌واڵه‌كه‌م له هه‌ڤاڵێكم ( كه كارمه‌ندی ئیداره‌ی " بیهداری " سه‌وڵاوایه ) بیست، قیزم له به‌شه‌رییه‌ت شێواوۆ! قسه‌یه‌كی تیكراری كه ساڵه‌هایه ئه‌یبیسم و ته‌واو بوونی نییه! پێره‌شه‌و له " ژریژه " بووكێكی تازه تاوانی ژن بوون له كۆمه‌ڵگای سیخناخ له بۆگه‌نی " پیاو ئازایی " ئه‌بژێرێ و مۆری ریسوایی ئه‌دا له ناوچاوانی وڵاتی پڕ له ره‌شایی... " ژریژه " دێهاتێكی ناوچه‌ی " سه‌وڵاوا " ی " مه‌ریوان" ه! پێره‌شه‌و كاتێ بووك و زاوا پێ ئه‌نێنه دێوی پیاوه‌تی نواندنی رۆڵه‌ی قاره‌مانی گه‌ل! زاوا له تاو ترس له بێ‌ئابڕوویی " یاو نه‌بوون " و بۆ ئازایه‌تی نواندن له به‌ر چاو " پێ‌خه‌سوو" دا، وه له به‌ر جه‌هل و نائاگایی له شێوازی ئیرتباتی ژن و شوو، بووكی دڵ پڕ له ئاره‌زوو سه‌للاخی ئه‌كات و پیاوه‌تی خۆی به په‌له و ئازا نیشان ئه‌دات! ئاكامی رووداوه‌كه ئه‌مه‌یه دۆسته‌كه‌مان ئه‌یگێڕاوه كه كاتێ به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت چوومه ژووری ده‌رمان‌گای شار، ته‌ختێكم دی كه پڕ له خوێنه و وام زانی كه‌سێ لێره‌دا فه‌وتی كردووه! به‌ڵام هاوكاره‌كانم پێیان وتم كه ئه‌مه ئاكامی یه‌كه‌م شه‌وی ژیانی كچێكه كه ئه‌بێ به‌هره‌كه‌شی هه‌تاهه‌تایی لێ‌بكرێ و چون لێره برینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ناچار نیوه‌شه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆش‌خانه‌ی مه‌ریوان كراوه من له ئیدامه‌ی كاره‌كه بێ‌خه‌به‌رم به‌ڵام له نموونه‌ی ئه‌م رووداوه زۆرم لێ‌بیستووه! ئێمه لێره ئه‌بێ بازێ شت به " عه‌یب و شووره‌یی" بزانین و له فێر كردنی دروستی به منداڵه‌كانمان خۆ بپارێزین. چون ئاخری خۆیانبه تاقی‌كردنه‌وه فێری ئه‌بن! قوربانییه‌كی كه زۆر گرینگ نییه: " ژنێكه " و به‌س!!!
نظر شما درباره اين مطلب
| |
|
|